جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسای دیاریکرا

ئەمڕۆ هەینی، 13-12-2024، ئیمانوێل ماکرۆن ،سەرۆککۆماری فەرەنسا، فرۆسوا بایرووی 73 ساڵی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی دیاریکرد. 

دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دوای تەنیا 9 رۆژ لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی میشێل بارنێ هات لەلایەن راستڕۆکانەوە. 

ئەمە چوارەم سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسایە، لەماوەی چوار ساڵدا، سەرۆکوەزیرانی پێسوو تەنیا 91 رۆژ لە پۆستەکەیدا مایەوە. 

ماکرۆن تەواوی ئەو رۆژانەی لە گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتەکانی فەرەنسا بەسەربردووە، بۆ ئەوەی بە دیاریکردنی فرۆسوا بایروو رازیان بکات. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button