کوردستانگرنگ

بە بەڵگەوە ئابڕوچوونی کوڕەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوبوویەوە

رۆژنامەنوس هانا چۆمانی دەنوسێت:

ملیاران دیناری زۆربەی کارمەندانی کوردسات
چۆن ژمارە حیسابی زۆربەی کارمەندانی کوردسات بەکارهێنرا
بۆچی دێرین لەتیف رەشید بۆ ماوەی سێ مانگ دیارنەما؟
داهاتووی کارمەندەکان چی دەبێت؟

زۆربەی کارمەندانی کەناڵی کوردسات شۆکبوون کاتێ زانیان ژمارە حیسابەکانیان ملیاران دیناری تێدا بووە و راکێشراوە و گواستراوەتەوە بەبێ ئەوەی ئەوان ئاگادار بن

بەبێ ئاگادار کردنەوەیان ژمارە حیسابی زیاتر لە ۳٠٠ کارمەند بێژەر و پێشکەشکار و پەیامنێر و تەکنیککاری کوردسات بەکارهێنراوە و نزیکەی۷٠٠ ملیار دیناری عێراقی واتا زیاتر لە نیو ملیار دۆلار راکێشراوە، گواستراوەتەوە

زۆربەی کارمەندانی کوردسات حیساب بانکەکیەکانیان لە ( بانکی ئەهلی عێراقی، مصرف الأهلي العراقي، NBI)یە لەو بانکە بەبێ ئاگاداری ئەوان ئەو پارە زەبەلاحە راکێشراوە و هاتووچۆی پێکراوە

پرۆسەکە چۆن کراوە؟

پارەکە لەبانکی ناوەندی عێراق گواستراوەتەوە بۆ بانکی رافیدەین و دواتر بۆ سەر ژمارە حیسابی زۆربەی کارمەندانی کوردسات لە بانکی ئەهلی عێراقی و لەوێش وەجبە وەجبە و مەبلەغ مەبلەغ پارەکە بەکاش راکێشراوە و بەشێکی بە ئۆنڵاین گواستراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لای منن کارمەند هەیە لەماوەی نزیکی ۱٥ رۆژ سێ ملیار دیناری عێراقی بەناویەوە راکێشراوە بە چەندین وجبە و مەبلەغی کاش لە بانکەکە هێنراوەتە دەرەوە بەبڕی ۷٠٠ ملیۆن، ٦٠٠ ملیۆن و ٤٠٠ ملیۆن دینار ….هتد

پارەکەیان چۆن راکێشاوە و گواستۆتەوە

بۆ نمونە دوو ملیاریان ناردۆتە سەر حیسابی (أ) و دواتر بە سێ وەجبە ۲٥٠، ٥٠٠، ٥٠٠ملیۆن دیناریان راکێشاوە، ۷٠٠ ملیۆنەکەی دیکەیان بە ئۆنڵاین گواستۆتەوە بۆ حیسابی (ب) لەوێ ٥٠٠ ملیۆنیان راکێشاوە و باقیەکیان لە (ب) ناردووە بۆ حیسابی (ج) واتا یاریان بە پارەکە کردوە تاوەکو بە ئاسانی دیار نەبێت

کەی کراوە؟

زۆربەی ئەو کەشفی بانکانەی لای منن لە نێوان کاتژمێر (۱۷:٠٠ شەو بۆ ۲۳:٠٠ )شەوا کراوە واتا گواستنەوە و راکێشانەکە هەمووی بە شەو بووە و تەنانەت هێندە ورد بوون زۆری لە پشوە فەرمییەکان و رۆژانی هەینی و شەممەش کراوە

بانک چیدەڵێت؟

دوای گەورەبوونی بابەتەکە بانکەکە ستافێک دەنێرێتە کوردسات و لەگەڵ کارمەندان کۆدەبنەوە و پێیان دەڵێن:” ئەوەی روویداوە (کێشەیەکی بەسیتە) و دڵنیابن لەداهاتوو کێشەتان بۆ دروست نابێت بەنوسراو ئاگاداریان دەکاتەوە بەڵگەدانراوە

لەکۆبوونەوەی کوردسات و نوێنەرانی بانکەکە، کۆمەڵێک کارمەند داوای ئوستۆ پاکی دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو ناویان وەک ملیاردێر نەچێتە سیستەمی بانکەکان، کەچی بانکەکە زۆر بەسادەیی دەڵێت: هەرکات ئەستۆ پاکیتان ویست وەرن بۆ لامان بۆتان دەکەین

دێرین لەتیف رەشید لەکوێ بوو؟

لەکاتی تەقینەوەی کێشەکە دێرین لەتیف کە بەرێوەبەری کەناڵەکەیە دەچێتە دەرەوەی وڵات وکێشەکە بە بەشی یاسایی دەسپێرێت و دەڵێت:” چارەسەری بکەن، دواتر بابەتەکە لەنێوان بانکەکە و کوردسات چارەسەر دەکرێت و کەیسەکە دادەخرێت

ئەوکارمەندانە چارەنوسیان چی لێدێت؟

هەر کارمەندێک کە حیسابەکەی بەکارهاتووە تۆماتیکی بە ملیاردێر و ملیۆنێر حیساب دەکرێت، چونکە پارەکە لەسەر حیسابیان بووە و رایانکێشاوە و جوڵەی کردوە واتا خاوەنی پارەکەن

ئەو کێشانەی رووبەرووی کارمەندەکان دەبێتەوە لە داهاتوو

هیچ پێشینە، زەوی و خانوو نایانگرێتەوە
وەک دەوڵەمەند هەژمار دەکرێن
ناویان لەهەموو سیستەمێکی بانکی بە ملیۆنێر تۆمارکراوە
لیژنەی دەستپاکی لەداهاتوو لێکۆڵینەوە بکات دەستگیردەکرێن
سەرچاوەی پارەکانیان دیار نیەو رەشە
دەبێت لەداهاتوو بیسەلمێنن ئەو پارەیەیان چی لێکردووە
بۆچی بەکاش ملیاران دیناریان راکێشاوە و موڵک و ماڵیان نیە
بەهۆی تۆمارنەکردنی سکاڵا ناتوانن بیسەلمینن ئاگادار نەبوون
بە دزین و سپیکردنەوەی پارەی دەوڵەت هەژمار دەکرێت
لەهەموو جیهان ئەوانە وەک ملیۆنێر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

تێبینی: لەهەموو ئەو زانیاریانە بەرپرسم و هەموو بەڵگەیەکم لایە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button