
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە:
سێ کەس دەستگیرکران و بڕی (٢.٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
لەدوو چاڵاکییدا لە سەرەتاکانی مانگی ٢٠٢٤/١٢ تاکۆ ٢٠٢٤/١٢/١٨ بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی(دێگەڵە)و (سماقولی) توانییان بڕی (٢.٥) دوو کیلۆگرام نیو ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردابگرن.
لەم دوو چاڵاکییەدا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا (٣) کەس دەستگیربکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددەهۆشبەرانە لەشاری هەولێر و دهۆک بڵاوبکەنەوەو کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن..
لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەرسێ تۆمەتبار کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە،.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
١٨ی١٢ی٢٠٢٤