کوردستانگرنگ

لە ئەمریکا سکاڵای یاسایی لەسەر یەکێتی تۆمار دەکرێت

تەیمووری ئەنفال دەڵێت: ” ئەمڕۆ لە پایتەختی ئەمریکا لەگەڵ پارێزەرەکەم سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

تەیمووری ئەنفال لە تۆڕەکۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە: ” ئەمڕۆ لە پایتەختی ئەمریکا لە ولایەتی واشنتن دیسی لەگەڵ پارێزەرەکەم سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ناوبراو هۆکاری سکاڵاکانی دەرخست و گووتی: ” سکاڵاکان لەسەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار دەکرێن لەسەر کەیسی کیمیاباران کردنی هەڵبجەی خوێناوی، لەسەر ئەنفال کردنی گەلی کورد و کەسوکارمان و لەسەر دوونار هەوڵدانی تیرۆر کردنی بەندە”.

تەیمووری ئەنفال، جگە لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، بڕیاری داوە سکاڵا لەسەر شاناز ئیبرهیم ئەحمەد و لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق تۆمار بکات بەتاوانی دووبارە ئەنفال کردن و بێسەرو شوێنکردنی کەسوکاری شەهیدان و هێنانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی ئەنفال کراوان بەبێ ڕەزامەندی و پێشێل کردنی یاسا نێووخۆی و نێودەوڵەتیەکان و جاڕنامە جیهانیەکان و یاساکانی مافی مرۆڤ.

تەیمووری ئەنفال لە کۆتایی نووسینەکەیدا جەختی لەوە کردەوە ( تۆڵە بەسەبرە ئەمما بەزەبرە) و گووتی: ” لە ئایندەیەکی نزیکدا سکاڵای یاسایی لەسەر دادی پزیشکی عێراق و موئسسەی شۆهەدای عێراق تۆمار دەکەین”.

تەیمور عەبدوڵا ناسراو بە تەیموری ئەنفال پێشتر راوێژكاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال بوو، بەڵام لە ساڵی 2023 دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی ڕاگەیاند و گوتی” چیتر پەیوەندیم بە یەكێتیەوە نەماوە لە رووی حزبی و كۆمەڵایەتی و سیاسیەوە”. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button