کوردستانگرنگ

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت

بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و مووچەی مانگی 11 دابەش بکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، هەرچەندە ئەو پارەیە بەغدا بەناوی مووچەی مانگی 12 دەینێرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11ی پێ دابەش دەکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کەموکوڕی نێردراوە و کورتهێنانێکی زۆر هەبوو.

ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق لەم ڕۆژانە پارەکە بنێرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاو دەکاتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button