
لە شاری هەولێر ژمارەیەك كامێرای چاودێری لە ترافیكەكان دانراون و پێنج جۆر سەرپێچی تۆمار دەكەن.
ئەو كامێرایانە لە بەشێكی زۆری ڕێگەوبانەكان و چواڕیانەكانی شاری هەولێر، بە دووری 20 مەتر لە نزیك ترافیك لایتەكان دانراون، پێنج جۆر سەرپێچیی جیاواز تۆمار دەكەن.
ئەو سەرپێچییانەی كە ئەو كامێرایانە تۆماریان دەكەن بریتین لە:
– لێدان لە گڵۆپی سوور.
– كاتێك شۆفێر هێڵی تایبەت بە پەڕینەوە تێدەپەڕێنێت.
– كاتێك شۆفێر بیەوێت لە دەستی ڕاست بێتەوە ناو ترافیك لایت.
– خێرایی لێخوڕین.
– بەكارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی.
جێی باسە، لە ئێستادا ئەم كامێرایانە لە قۆناغی ئامادەكاریدان و بەشێوەیەكی تاقیكاری دانراون، پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، كارپێكردنیان بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت.
Facebook Comments Box