
ئەمڕۆ سێشەممە، هونەر جەمال، گوتی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەندێ بەڵێنی پێداون.
لەبارەی مووچەی مانگی 12ـی 2024ـەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی 12ـەوە پێی گوتوون، “چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە”.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: “ساڵی رابردوو عێراق بە نزیکەی مووچەی دە مانگی رەوانە کردووە.. بەڵام ساڵی رابردوو خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنانمان بۆ خەرج نەکرا.”
هونەر جەمال دەڵێت، زۆربەی کات “مووچە بە سیاسی کراوە و بە میزاج مامەڵەمان لەگەڵ کراوە.. پشکی هەرێمی کورستان لە 2024 بە تەواوی خەرج نەکراوە.”
هاوکات، باس لەوە دەکات، بەغدا هەرێمی کوردستانی لە جۆرەها خەرجی و پشکی فیدراڵی بێبەش کردووە.”
هەر لە بارەی مووچەی مانگی 12 رایگەیاند: “بۆ مووچەی مانگی 12 و لەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی 70 ملیار دینارمان ماوەتەوە. بۆ تەواوکاری خشتەی مووچە و هەندێک بابەتی دیکە بەم نزیکانە شاندێکمان دەچێتە بەغدا.”
ژێدەر
رووداو



