کوردستانگرنگ

کۆبوونەوە گرنگەکە دەستیپێکرد

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11-01-2025، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، نوێنەرانی هەرێم لە حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە دەستی پێ کرد. 

پێشەوا هەورامانی لەلێدوانێکی تایبەتدا گوتی: لە کۆبوونەوەکەی بەیانی کشانەوە لە بەغدا یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرا کرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button