کوردستانگرنگ

بكوژی ژن و پیاوەكەی شێخە شل دەستگیر كرا

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر كرد كە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گوندی شێخە شل بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە ژن و پیاوێكی كوشتبوو.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی شێخە شل لە شارۆچكەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، کوژران، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەست پێ کرد”.

بڵاویشی كردەوە “دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، توانرا تۆمەتبار (م. ی. ع) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە دەستگیر بکرێت.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بە فەرمانی دادوەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە کرایەوە و ڕادەستی یاسا کرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button