کوردستانگرنگهەواڵ

منداڵێک دوای ڕفاندنی لە نەخۆشخانە ڕزگار کرا

دوای رفاندنی منداڵێكی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی شاری مووسڵ، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە رزگار کرا و ئەو ژنەش دەستگیرکرا کە منداڵەکەی رفاند بوو

بەگوێرەی زانیارییەکانی لێنزنیوز، رۆژی 5ـی ئەیلولی 2022، لە نەخۆشخانەی خەنسا لە شاری مووسڵ، منداڵێكی ساوا لەلایەن ژنێکەوە ڕفێندرا و دوای پێنج ڕۆژ؛ ڕفێنەرەکە لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیر کرا.

تۆمەتبارەکە ژنێکی دانیشتووی شاری مووسڵە. دوای پێنج رۆژ لە رفاندنی ئەو منداڵە و ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 10ـی ئەیلولی 2022، ئاسایشی دهۆک، رفێنەرەکەی دەستگیر کرد و منداڵەکەش رزگار کرا.

ئەو هەواڵە نوێدەکرێتەوە…

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button