کوردستانگرنگ

وردەکاری کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان شاندی دانوسانکاری نێوان پارتی و یەکێتیی دووجار کۆبوونەتەوە، ئەمەش جگە لە دووجار کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی نێوان هەردوولا.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی (X) هەواڵی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردوەتەوە و نووسیوەیەتی، “کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، زۆر بە ئارامیی بەڕێوەچوو و گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرانە کرا، هاوتەریب بوو لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرچی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.

چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هۆکارێکی کاریگەر بێت بۆ هەرچی زووە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای کەمتر لە سێ مانگ لە بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button