جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە داڤۆس

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند؛ جەخت دەکەینەوە دەبێت سەرجەم شایستە داراییەکانی کوردستان لەلایەن بەغداوە دابین بکرێن.
- خۆشحاڵم دووەم ساڵە ماڵی کوردستانمان دامەزراندووە.
- بەناوی خەڵکی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەرۆک ترەمپ دەکەین، هیوادارین پەیوەندییە ستراتیژییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا پەرە پێبدەین.
- گۆڕانكاریی خێرا لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی لە کێشەکانی دەورووبەر تێوەنەگلێین.
- دەمانەوێت ڕۆڵی چارەسەر ببینین بۆ ئەوەی ناوچەکە ڕووبەڕووی شەڕی زیاتر نەبێتەوە.
- سەرۆک بارزانی ڕۆڵی هەیە لە نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، یەکدەنگی و یەكڕیزیی كورد زۆر گرنگ و پێویستە.
- لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان زۆر بەڵێن دراوە، هیوادارم ئەو بەڵێنانە ببن بە کردار، جەخت لە بەدەستهاتنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان دەكەینەوە.
Facebook Comments Box