کوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی بۆردوومانەکەی ئەمرۆی ناحیەی دینارتە

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە ئەمڕۆ (دووشەممە، 27-1-2025) رایگەیاند، “لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا دوو هاونیشتیمانییەکە شەهید بوون.”

بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە دەڵێ “تاوەکو ئێستا پشتڕاست نین لەوەی بۆردوومان بووە یان تەقینەوەی مین، یان جۆرە چەکێکی دیکە.” بۆ پشتڕاستبوونەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بەڵام محەممەد سەعید، دانیشتوویێکی گوندی بامشمش ڕایگەیاند کاژێر 10:00ـی بەیانی فڕۆکەی تورکیا دوو هاونیشتیمانیان لە دووریی نزیکەی 6 کیلۆمەتر لە گوندی بامشمش، بردوومان کردووە و بەهۆیەوە شەهید بوون.

بەگوتەی محەممەد سەعید، ئەو دوو هاونیشتمانییە هاوژینی یەکدین بە ناوەکانی جەعفەر جەلال تەمەن 50 ساڵ و هاوژینەکەشی ناوی تینا محەممەد ـە، تەمەنی لەنێوان 40 بۆ 45 ساڵ بوو.

محەممەد سەعید گوتیشی ئەوانە خۆیان خەڵکی گوندی نپاخێنە لە سنووری ناحیەی دینارتە و ماڵێکیان لە گوندی بامشمشە، رۆژانە هاتن و چوون دەکەن بۆ گوندی نپاخێ، چونکە لەوێ مانگا بەخێودەکەن و، ئەمڕۆش لە رێگەیاندا بەر بۆردوومان کەوتوون.

ژێدەر

رووداو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button