توێژینەوەجیهانزانست و تەکنۆلۆژیا

زانایانی ناسا: لە بۆشایی ئاسماندا جریوەی باڵندەمان بیستووە

زانایانی ئاژانسی ناسای ئەمریکا لە بۆشایی ئاسماندا شەپۆلی گەردوونییان دەستنیشانکردووە کە دەنگی هاوشێوەی دەنگی جریوەی باڵندەکان دەکەوێتە بەر گوێ.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردووەتەوە، زاناکان ئەو شەپۆلانەیان دەستنیشانکردووە، پێیان دەوترێت شەپۆلی کۆیس کە بە هەمان فرێکوێنسی بیستنی مرۆڤن و کاتێک دەگۆڕدرێن بۆ سیگناڵی دەنگی، دەنگیان وەک جریوەی باڵندەیەکی دەنگ تیژن.

ئەم شەپۆلانە پێشتر دەستنیشانکراون، بەڵام ئەمجارە توێژەران توانییان لە دوورییەکی زۆر زیاترەوە هەستیان پێبکەن، کە بە نزیکەی ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە زەویەوە مەزەندە دەکرێت.

ئەلیسۆن جەینز، زانای فیزیای گەردوونی لە زانکۆی ئایۆوا دەڵێت: “ئەمە پرسیاری زۆر سەبارەت بەو تیۆرییە فیزیایە دەوروژێنێت کە لەم بوارەدا کاردەکات”.

ئەم دەنگانە لەلایەن مانگە دەستکردەکانی Multi-Magnetometer ی ناسا گیراون، کە لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ گەڕان بەدوای کێڵگە موگناتیسییەکانی زەوی و خۆردا بەرەو بۆشایی ئاسمان نێردراون.

هەروەها شەپۆلی کۆیسس لە نزیک هەسارەکانی دیکە لەوانەش موشتەری و زوحەل تۆمار کراوە.

چێنگمینگ لیو، نووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی بیهانگ ئاماژەی بەوە کردووە: ئەم شەپۆلانە بە یەکێک لە شەپۆلە بەهێز و گرنگەکان لە بۆشایی ئاسمان دادەنرێن.

مانگی تشرینی دووەم ساڵی ڕابردوو رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا زانایان ئامرازێکیان داهێناوە بۆ پشکنینی ئەگەری بوونی ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی؛ بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە، ئەگەری بوونی ژیان لە دەرەوەی گەلەئەستێرەی رێگای کاکێشان لە سەدا ٢٧-ە و لە ناو گەلەئەستێرەکەشدا لە سەدا ٢٣یە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button