کوردستانگرنگهەواڵ

تێچووی ڕاکێشانی بۆڕی غاز بۆ ماڵان لەسەر هاووڵاتییان نابێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایده‌گه‌ێنێت، ھەنگاوەکان بۆ راکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستیپێکردووە و بۆرییەکە بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن، بەبێ ئەوەی ھیچ تێچووێکی لەسەر ھاووڵاتییان هەبێت.

بەگوێرەی گوتەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، سیستەمی غاز لە هەرێمی کوردستان وەکو وڵاتانی دیکەی لێ دێت و بە قۆناخ لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، جێبەجێدەکرێت و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت. لەهەمانکاتیشدا لە شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروستدەکرێن.

باسی لەوەشکردووه‌: ئەو پرۆسەیە کاتی دەوێت و کار دەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخانبکرێت، ھەوڵدەدەین  ئەمساڵ پرۆژەکە دەستپێبکات، چونکە خەرجیی زۆر و کاتی زۆریشی دەوێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئەوەشی خستۆتەڕوو: دروستکردن و راکێشانی بۆری غاز بۆ ماڵان، ھیچ تێچوویه‌کی لەسەر ھاووڵاتییان نابێت و غازیش گران نابێت، تەنھا پارەی ئەو غازە دەدەن کە بەکاریدەهێنن.  

پرۆژەی راکێشانی بۆڕی غاز بۆ ماڵان، لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە پێشنیار کراوە و سەرپەرشتی دەکرێت، بەپێی پلانەکە سیستمی غاز لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێت و چیدی هاووڵاتییان پێویست ناکات بە بووتڵ غاز بکڕن، بە بۆڕیی بۆیان دەچێتە ماڵەوە، تەنها پارەی ئەو بڕە غازەش دەدەن کە بەکاریدەهێنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button