کوردستانگرنگ

یەکێک دامەزرێنەرانی رەوتی هەڵوێست زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر عەلی حەمە سالح

باڵە ناڕازییەکەی ڕەوتی هەڵوێست دیسان بڕیاردەری حیزبەکەیان بە دز و ساختەچی ناوبرد.

بەربژێرێکی دەرنەچووی ڕەوتی هەڵوێست لە بڵاوکراوەیەکدا باس لەوە دەکات، ساختەچییەکی خۆپەرست، وا خۆی نیشان دەدات، کە لە پێناو خەڵکدا وەستاوە، نابێت هەرگیز متمانەی پێ بکرێت.

رۆژی چوارشەممە، هێرش عەبدولڕەحمان، بەربژێری دەرنەچوو و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی هەڵوێست بۆ جاری سێیەم بە ناڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر عەلی حەمە ساڵح و نووسیویەتی، چاوەڕوانی چی لەو پەرلەمانتارانە دەکرێت، سوتفەو ململانی خستونیەتە ناو ئۆپۆزسیۆن، کە بێ شەرمانە چەندین ساڵە موچەی پاسەوانەکانیان دەدزن؟

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی هێرش عەبدولڕەحمان هاتووە، ساختەچییەکی خۆپەرست، وا خۆی نیشان دەدات، کە لە پێناو خەڵکدا وەستاوە، چۆن دەتوانرێت کەسێکی وا گەندەڵ و پارە خۆر ، هەرگیز متمانەی پێ بکرێت، کە خەبات بۆ دادپەروەری دەکات، لە کاتێکدا خۆی نموونەیەکی دیاری گەندەڵی و دزیی بووە!؟

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەکانی ڕابردوو ئەو دامەزرێنەرەی ڕەوتی هەڵوێست لە فەیسبووکی خۆی بەتوندی هێرشی کردە سەر عەلی حەمە ساڵح و بە ئاشکرا ناوی بڕیاردەر و خاوەنی ڕەوتەکەی هێنا و وەک ساختەچی و قۆڵبڕ باسی لێوەکرد، دواتریش عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە فەیسبووکی خۆی وەڵامی دایەوە و بە خۆفرۆش ناوی برد.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە گرژی و ناکۆکییەکی فراوان لەنێو ڕەوتی هەڵوێست دروست بووە و هێرش عەبدولڕەحمان، بەربژێری دەرنەچوو و یەکێک لە دامەزرێنەرانی هەڵوێست سەرکردایەتی باڵێکی ناڕازی لەنێو ڕەوتەکە دەکات و لە بڕیاردەر و ژمارەیەکی تر لە سەرکردایەتی ئەو حیزبە ناڕازین.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو باڵە ناڕازییە بەنیازن لە داهاتوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی جیابوونەوەی خۆیان لە ڕەوتەکە ڕابگەیەنن و لە زیاتر لەنیوەی ئەندامان و کادیرانی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لە سەرتاسەری کوردستان پێکهاتوون، کە دوو پەرلەمانتاریش لەنێو ئەو باڵە ناڕازییەن و لە عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هەڵگەڕاونەتەوە و پێیانوایە ناتوانێت کاری بەڕێوەبەری بۆ پارتی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە بکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button