کوردستانگرنگ

لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی مامۆستایانی نارازیی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر بە دۆخی خەڵكی كوردستان و دەشڵێت: دەستی هەموو مامۆستایان ماچ دەكەین و هەندێك لەو مامۆستا مانگرتووانە دیارە بۆ كێ‌ ئەو كارە دەكەن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە گفتوگۆكاندا بەردەوام بەرگریمان لە مافی خەڵكی كوردستان كردووە و تا نەوت لای هەرێم بووە خۆمان بە بەرپرس زانیوە و ئێستاش سوورین لەسەر وەرگرتنی مافی سەرجەم مووچەخۆران.

وتیشی، “مووچەخۆران تەنها مامۆستایان نیین و ئێمە دەستی مامۆستایان ماچ دەكەین، بەڵام هەندێك لەو مامۆستا مانگرتووانە دەموچاویان دیارە كێن و پێشتر هێندە باوەشیان بە هەندێك سەركردەی میلیشیاكانی عێراق كردووە، كە بێزراون، بۆیە دیارە مەرامی چییان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لەو مامۆستا مانگرتووانە دیارە بۆ كێ‌ ئەو كارە دەكەن و هەندێكیان دەیانەوێت خۆیان كاندید بكەن و دواتر پۆست و پلە وەربگرن، بۆیە بەشێك لە مامۆستایانی مانگرتوو نوێنەری مامۆستایان نیین”.

دەشڵێت: بەشێك لە مامۆستایانی مانگرتوو وەك نوێنەری سەركردەی دژەكورد سەیردەكەین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button