کوردستانگرنگ

دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی مانگرتوو کێیە؟


پیشەی سەرەکی بازرگانی مریشک و گۆشتە، کە لە وڵاتی ئێران ھەناردەی دەکات بۆ کوردستان و بەھاوکاری یەکێتی بارەکانی دەگوازێتەوە لەبازگەکان وە بەشێکی زۆری ئەو بەرھەمانەی کە دەھێنێت ماوە بەسەرچوون بەڵام بەھاوکار یەکێتی و شەریکی لەگەڵیان رێگری لێ ناکەن، ئەمە جگە لەھێنانی برنج و بەرھەمی دیکە.

ھەروەھا مامۆستایە و توانیویەتی لەرێی چالاکی مامۆستایانەوە پێوەندیەکانی لەگەڵ بەغدا و حیزبی یەکێتی بەھێز بکات و کار و چالاکی مامۆستایان بە سوودی پێوەندیەکان بەکاربھێنێت.

خاوەنی چەندین پەیجی سۆشیاڵ میدیایە داھاتی پەیجەکانیش ئەدھەم بارزانی دەی دات، چونکە پێشتر دڵشاد بەرێوبەری نووسینگەکەی بووە و ھەموو راگەیاندراوەکان ئەو بڵاویدەکردنەوە و ئێستاش بۆ بەھێزکردنی پێگەی خۆی ئەدھەم بارزانی دڵشاش میرانی بەکاردەھێنیت.

ئەدھەم بارزانی ویستی کاندید بکای لەسەر حیزبەکەی بەڵام بەھۆی قبوڵ نەکردنی حیزبەکەی نەیان توانی بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

دڵشاد میرانی خاوەنی سامانێکی زۆرە و لە سەرچنار خاوەنی خانوویەکی شەش قات و رێزە دوکان و ئۆتۆمبێلی گران باھای وەک لگززە وە کاتێکیش ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە گرتە ڤیدێۆیەکدا لگززەکەی نیشان دەدات کە نرخی زیاتر لە ٧ دەفتەر دۆلارە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button