کوردستانگرنگهەواڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێڕاق دیار نییە

تاوەکو ئێستا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێڕاق دیارینەرکراوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت “دیار نییە کەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە”.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێڕاق نەکراوە و دیاریش نییە کەی کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەر بڕیارێک لە عێراق بدرێت پێویستە بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان بێت و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، ئینجا جێبەجێ بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایەی عێراقەوە، ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەکانی هەڵپەساردووە و تا ئێستاش کۆنەبووەتەوە و دیاریش نییە کەی دەست بە کۆبوونەوەکان دەکرێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button