ئابووریکوردستانهەواڵ

ڕێککەوتنکراوە بۆئەوەی بەرهەمی پەتاتە بنێردرێتە ناوچەکانی عێراق

لە کۆتایی مانگی پێنجەوە تاوەکو ئێستا، زۆربەی پێداویستییەکانی بازاڕی میوە و سەوزەی هەرێمی کوردستان بەروبوومی ناوخۆییە و بەشێکیشی هەناردەی عێراق کراوە، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت “ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە زیاتر لە 500 هەزار تۆن بووە”.

لەبارەی سیستمی نوێی ئاودێریی و بەفیرۆنەدانی ئاوەوە ڕایگەیاندووە: هەنگاوی گەورە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو لە کەرتی کشتوکاڵ نراوە و ئێستا جوتیاران کار بە سیستمەکانی دڵۆپە و پرژاندن دەکەن بۆ ئاودێریی بەروبوومەکانیان، ئەوەش بەراورد بە شێوازە کۆنەکەی ئاودێرییکردن، بەفیڕۆدانی ئاو کەمدەکاتەوە.

بەگوتەی هێمن سەید موراد، ئەمساڵ سەرباری ئەوەی رێژەی بارانبارین کەمتر بوو لە پار، بەڵام بەروبوومی کشتوکاڵی زیاتر بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پێداویستییان بۆ جوتیاران دابینکردبوو، لەوانە قڕکەریان بۆ پاراستنی بەروبوومەکانیان.

لەبارەی ساخکردنەوەی بەروبوومی جوتیارانیش؛ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت: بەشێک لەو بەربوومانە هەناردەی عێراق کراوە و “ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە زیاتر لە 500 هەزار تۆن بووە”.

لەهەمانکاتیشدا رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دوای پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، بتوانن بەرهەمەکانیان رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، لەبارەی جۆری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵی جوتیاران ئاشکرای کرد: ئەمساڵ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەمەڕەنگ بوون و وەک ساڵانی رابردوو نەبوو، بەرهەمی پەتاتەی ئەمساڵ لە هەموو بەرهەمی دانەوێڵەی ساڵی پار، زیاتر بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button