کوردستانگرنگهەواڵ

سبەینێ ئەم ڕێگایە دادەخرێت

کەمێک بەر لە ئێستا بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر هەوڵاتییانی ئاگادارکردۆتەوە، کە بە هۆی کارکردن لە پردی ئاسنی کۆنی قەزای خەبات لە سەر ڕێگای هەولێر – دهۆک، ڕێگاکە دادەخرێت.

ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر لە پێگەی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و باس لەوە دەکات” لەبەردەوامی کارکردنمان لە پردی ئاسنی کۆنی خەبات لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر – دهۆک، ڕۆژی یەک شەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ڕێگای پردی کۆنی خەبات لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تاکو ٤:٠٠ ی ئێوارە دادەخرێت.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: بەڕێوبەرایەتییەکە دەڵێت ” بۆ ئەم مەبەستە لەم کاتانە هاولاتیان دەتوانن سوود لە رێگای بەدیلی پردی نوێی خەبات وەرگرن و داوا لە هەموو دانیشتوانی ئەم ناوچەو شوفێرە بەڕێزەکان دەکەین، هاوکاری تیمەکانمان بکەن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button