سەرۆکایەتی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی شەممە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی لەگەڵ لیز تریس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ئەنجامداوە.
بە پێی هەوڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ لەگەڵ لیز تریس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا ئەنجامداوە. بەپێی هەواڵەکەی ( ڕۆیتەرز ) هەردوو سەرکردەکە لەسەر خواستی خۆیان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان کۆکن.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسادا هاتووە، کە ماکرۆن و تریس جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا کردۆتەوە، هەروەها ڕێگاکانی چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەو ململانێیە لەسەر ئاسایشی خۆراک و نرخی وزە.
Facebook Comments Box