کوردستانگرنگهەواڵ

تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. وا ىڕیارە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتییەکان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلیمانی کۆببێتەوە.

پرسی تەواوکردنی پڕۆژەی ” ئۆتۆبانی بابان” و گرفتی وەبەرهێنەران لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی، تاوتێ دەکات.

جێگری سەرۆکوەزیران لە بارەی گرفتەکانی پڕۆژەی “ئۆتۆبانی بابان” کە بە شەقامی ١٠٠ مەتری ناسراوە، لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاو بەرێوەبەرایەتییەکانی ئەو شارە تاوتوێ دەکات.

ئۆتۆبانی بابان، پڕۆژەیەکی ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە پارێزگای سلێمانی. بڕی ٤٠٠ ملیاردیناری بۆ تەرخانکراوە. لە هاوینی ٢٠٢٠ ئەوە بەردی بناغەی بۆ دانرا و پڕۆژەکە کەوتەکارکردن تیایدا. بەڵام، سستی لە بەرێوەچوونی پرۆژەکەدا هەیە.

یەک شەممەی هەفتەی ڕابردوو٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ و قوباد تاڵەبانی بۆ گیروگرفتەکانی پارێزگای سلێمانی سەردانی ئەو شارەی کردبوو. لەگەڵ بەشێک لە بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئەو شارە کۆبوویەوە. جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی بۆ بەدواداچوونی کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردو و دانێشتن لەگەڵ بەشێکی تری دەزگا میرییەکانی ئەو شارە، ئەمڕۆ سەردانی ئەو شارەدەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button