
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵێک دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوەکی بڵاوکردوە، لە شاری هەولێر چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵێک دەستگیر کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارانە، دووانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی سنووری قەزای خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا هاووڵاتیان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە و هەرکەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.