
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوردەکرنی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان بەردەوامە و عەلوەی سلێمانی پڕبووە لە تەماتە و پەتاتە و خورمای هاوردەکراو.
سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، عەتا محەممەد، گوتەبێژی عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند: “هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە بووەتە هۆی گرانبوونی نرخەکان”.
لەلای خۆیەوە، شێخ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، گوتی: هاوردەکردنی هەموو بەرهەمە قەدەغەکراوەکان، بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاریگەریی خراپی دەبێت و پێویستە چاودێریی بکرێت.
هاوردەکردنی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان، زیانی بە بەرهەمی ناوخۆیی گەیاندووە و جگە لەمانە ڕۆژانە بە دەیان تۆن بەرهەمی قەدەغەکراوی وەک: جگەر، گۆشتی ماوە بەسەرچوو، لە ڕێگەی مەرزە لاوەکییەکانەوە هاوردەی سنوورەکانی سلێمانی دەکرێن.
Facebook Comments Box