
ئافرەتێک لەو هەولێر ، 70 هەزار دۆلار و 24 مسقال زێڕ بە جادووگەرێک دەدات بۆ ئەوەی جادووی بۆ بکات و لە مێردەکەی جیا بێتەوە.
کەسێک لە هەولێر بە ناوی شێخ و ئایینەوە جادووی بۆ هاووڵاتییان کردووە، تەنانەت ئەو کەسە نوێژیش ناکات، لەگەڵ ئەوەی خۆی کردووە بە شێخ و جادوو بۆ خەڵک دەکات، کەچی خەڵک چووەتە لای بۆ ئەوەی نوشتە و جادووی بۆ بکات.
ئافرەتێکی تەمەن 41 ساڵان چووەتە لای ئەو بەناو شێخە بۆ ئەوەی جادووی بۆ بکات تاکوو لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە، لە بەرامبەر ئەوەدا جادووگەرەکە 70 هەزار دۆلار و 24 مسقال زێڕی لەو ئافرەتە وەرگرتووە بۆ ئەوەی جادووی بۆ بکات، هێزە ئەمنییەکانیش بەو کارەیان زانیووە و ئەو کەسەی خۆی بە شێخ ناساندووە، دەستگیریان کردووە.
ئافرەتەکە دەگێڕێتەوە دەڵێت: ژیانم خۆش نەبوو، ویستم لە مێردەکەم جیا ببمەوە، چوومە لای ئەو جادووگەرە، جادووگەرەکە گووتی: خۆشتم دەوێ و دەتهێنم و ڕێگەنادەم لەو ژیانەی بژی.
ئافرەتەکە دەڵێت: ئەو جادووگەرەم لەڕێگەی سۆشیال میدیا بەناوی (شێخ تەحسین) ناسی، بە ماوەی ساڵێک نزیکەی 70 هەزار دۆلار و 24 مسقال زێڕی لێسەندم بەناوی جادوو و نوشتە، دەشیگوت پارەکان دەسووتێنم، وا نیشانی دەدا کە شوفێر و پاسەوانی هەیە، کەچی هەر سێ کەس هەر بەخۆی بوو، پاش ئەوەی دێتە شوێنێک بۆ ئەوەی پارە وەربگرێت، هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دەستگیریان کرد.