
قایمقامی قەزای ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت، لە پایتەختی نەورۆز هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ئامادەکاری پێویست بۆ یادی نەورۆز كراوە، ئەمساڵیش نەورۆزی ئاکرێ لەژێر چاودێری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەکرێت.
دکتۆر دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاکرێی وەکو پایتەختی نەورۆز ناساند، ئەمساڵ ئاھەنگی نەورۆز لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت لە ئێوارەی 20-3-2025 دەکرێت كە ئەمساڵ مەراسیمێكی جیاواز بۆ نەورۆز سازدەكرێت.”
– بەپێی پلانی داڕێژراو لە کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی 20-3-2025 ئاھەنگی نەورۆز دەستپێدەکات و پێشانگایەکی کەلوپەلی کۆن دەکرێتەوە و مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە کەلەکەڤن، ڕەزێ میر، کەلی ئاکرێ، تیشی خرگا، گرێ تۆپا و شێخ ماڤ دادەگیرسێندرێت، لە کاتژمێر 7:00 یاری ئاگرین ھەڵدەدرێت، بەڵام ئاھەنگی گۆرانی ناگێڕدرێت، تەنیا گۆرانی نیشتمانی و پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان و نەورۆز دەگوترێن.
– قایمقامیەتی قەزای ئاكرێ ئەوەی خستووەتەڕوو، تەقەکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغە دەبێت، ئەوەی تەقە بکات سزای توند دەدرێت.