کوردستانگرنگ

ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕۆژانی پشوو دەدرێت

بەگوێرەی ڕوونكردنەوەیەكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سبەی یەكشەممە كە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیە، لە دامودەزگاكان دەوامی ئاساییە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشتر ڕۆژە پشووەكان لە ڕۆژمێری حكومەت بۆ ساڵی 2025 دیاریكراوە و ئێستاش هیچ گۆڕانكارییەك لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت، بەمەش سبەی یەكشەممە 16-3-2025 كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە، دەوام لە دامودەزگا حكومییەكان ئاساییە، ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتی عێراق بەبۆنەی یادەكە پشووی فەرمی ڕاگەیاند.


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كراوە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.


بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025، سبەی یەكشەممە كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پشوو نییە و دەوام لە دامودەزگاكان ئاساییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button