
ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە بەهای 26 ملیار دینار دادەنرێت.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنی سەرجەم شار و شارۆچکەکان، گرنگییەکی تایبەت دراوە بە پارێزگای هەڵەبجە و بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکە جێبەجێ دەکرێن.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەنکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم، ئەمڕۆ بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەممەد بە گوژمەی 26 ملیار دینار دانرا، پێویستە لەماوەی کەمتر لە 900 ڕۆژ کارەکانی تەواو بکرێت.
– لەچوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گوندەکانیش 13 ڕێگای قیرتاوکردنیان بۆ دەرچووە، بە تێچووی زیاتر لە دوو ملیار دینار.
– هەروەها ڕێگەی سەرەکی هەڵەبجەش بە تێچووی 560 ملیار دینار نۆژەنکراوەتەوە.
ساڵی ڕابردووش بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەڵەبجە دانرا ئەویش ڕێگا و پردی تووە