
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، “ئەمە دووجارە دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامدا”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامدا بۆ لێکنزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بەشێوەیەکی گشتی”.
هاوکات، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکە باسی لەوە کرد، “کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باش بوو؛ لە سەر چەند شتی ستراتیژی کە بۆ میلـلەتەکەمان باش بێت، رێککەوتین. گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن. ئامانجی هەردووکمان ئەوەیە بە زووترین کات حکومەتێک دروستبکەین بۆ خزمەتی گەلەکەمان”.
Facebook Comments Box