جیهانکوردستانگرنگ

کۆچی نێودەوڵەتی ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی قاچاغەوە ئاشکراکرد

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا نزیکەی نۆ هەزار کەس لە رێگەی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری گیانلەدەستدانی کۆچبەرانی لە ساڵی رابردوودا بڵاو کردەوە، بەگوێرەی ئامارەکەش، هەشت هەزار و ٩٣٨ کۆچبەر لە رێگەکانی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە لە سەرتاسەری جیهاندا

ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرترین رووداوی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا بووە، کاتێک کۆچبەرەکان لە ئاسیا و ئەفریقاوە هەوڵی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا داوە.

باس لەوەش کراوە، لە پێنج ساڵی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بووە، ئەوە جگە لەوانەشی کە بێسەروشوێن بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button