کوردستانهەواڵ

لە ئەنجامی شەرە تەقە شەش کەس کوژران

پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە 6 کەس کوژراون، کە ئەندامی یەک خێزانن؛ هاوکات دوو کەسی دیکەش بریندارن.

پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند ، کوژراوەکان خەڵکی گوندی قەرەتەپەی سەر بە ناحیەی یایچی کەرکووکن، بکوژەکان هەڵاتوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان، ناو و تەمەنی سێ لە کوژراوەکان بەم جۆرەیە: عەبدوڵڵا جیهاد ئەسوەد، لەدایکبووی 1985؛ حەمەد عەبدوڵڵا جیهاد، لەدایکبووی 2003 و جومعە عەبدوڵڵا مووسا، لەدایکبووی 1987.

بەگوێرەی زانیارییەکان، 5 کەس لەوانەی تەقەیان لێکراوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، سیانی تریش بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دواتر گیانی لەدەستداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button