کوردستانگرنگهەواڵ

زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی سێ

ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هەموو ڕێکارە تەکنیکی و یاساییەکانی بڕیوە و تەنیا لەسەر بڕیارێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوە، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی بدات.

لەبارەی وادەی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی سێ، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، “هیچ گرفت و بەربەستێک نەماوە بۆ ناردنی مووچە، تەنیا بڕیاری وەزیری دارایی عێراق ماوە، بە هەموو ئەگەرەکان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچە دەدرێت و پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

 لەبارەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی کوردستان وتی، “خشتەی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ مانگی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا ناکرێت، هەرکات پارە گەیشت هەماهەنگییەک لەگەڵ تیمی هەژماری من دەکەین بۆ ئەوەی چەند مووچە ئەم مانگە لەڕێگای هەژماری منەوە خەرج دەکرێت و چەندی بە کاش دەبێت، ئەو وردەکارییانەش ئاسانن و لەگەڵ گەیشتنی پارە خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنین، بە چەند ڕۆژێکیش مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکرێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button