کوردستانهەواڵ

منداڵێکی فرێدراو دۆزرایەوە

منداڵێکی ساوا کە تەنها تەمەنی نەببووە ڕۆژێک، لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکووک فڕێدرابوو. ئێستە لە نەخۆشخانەی منداڵانی شارەکەیە و پزیشکێک دەڵێت: تەندروستیی زۆر باشە. 

سێشەممە، 25-03-2025، د. موعتەسم عەزیز، بەرپرسی بەشی نەبەکام لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک ڕایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 01:30 خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، 22-03-2025، منداڵێکی ساوای فڕێدراو لە ڕەگەزی کچ، کە تەمەنی کەمتر لە ڕۆژێک بوو، لە نێوان گەڕەکی دۆمیز و ناوچەی 55ـی شاری کەرکووک، دۆزرایەوە. 

د. موعتەسم باسی لەوەش کرد “پۆلیسەکانی بنکەی دۆمیز منداڵەکەیان هێناوەتە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک. ئێمەش دەستبەجێ لەنێو سندووقی فریاگوزاری سەرەتایی منداڵانماندا دانا، چونکە پلەی گەرمای جەستەی زۆر نزم بوو، دیاربوو نەخۆش بوو، بەڵام ئێستە تەندروستیی زۆر باشترە.”

بە گوتەی بەرپرسی بەشی نەبەکام لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک، لە چوار ساڵی ڕابردوودا، شەش منداڵی ساوا، لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارەکە فڕێ دراون کە هەموویان لە ڕەگەزی مێ بوونە. 

ژمارەی منداڵی ساوای فڕێدراو لە کەرکووک، لە چوار ساڵدا:

– ساڵی 2025 تاوەکوو ئێستە: دوو منداڵ
– ساڵی 2024: یەک منداڵ 
– ساڵی 2023: دوو منداڵ
– ساڵی 2022: یەک منداڵ 

لەبارەی ئەوەی چارەنووسی منداڵەکە چی دەبێت، بەرپرسی بەشی نەبەکام لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک گوتی: کاتێک منداڵێکی ساوا دێتە لامان، خێزانێکی زۆر داوا دەکەن بەخێوی بکەن، ئەم منداڵەش وەکوو ئەوانەی پێشتری خۆی، لامان دەبێت، تاوەکوو دادگا چارەنووسی دیاری دەکات. ئەو منداڵەی دوێنێ دوزرایەوە، ئێستە لە نێو  سندووقی فریاگوزاریی سەرەتایی دانراوە، ئۆکسجین، پلەی گەرما و هەموو پێداویستییەکانی دیکەی بۆ دابین کراوە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button