
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەگەر پارەکەی بەغدا بگاتە دەستمان، پێش جەژنی ڕەمەزان مووچە دابەش دەکەین.
پێشەوا هەورامانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
– هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە بەر لە جەژن مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش بکەین.
-ئەگەر تەمویلەکە بگاتە دەستمان، پێش جەژن مووچە دابەش دەکەین.
– لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەنگاوی باشمان بڕیوە و لەسەر زۆربەی ئەو کێشە تەکنیکییانەی مووچە کە هەبوون چارەسەر دۆزراوەتەوە.
Facebook Comments Box