کوردستانگرنگهەواڵ

دوای جەژن نزیکەی 25 هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی

پرۆسەی جیاکردنەوەی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە و دوای جەژن هەزاران فەرمانبەری دیکە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

ژمارەیەکی دیکەی [نەخشەی کەرتی] لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو بوون و بەمزووانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە، کە لەماوەی ڕابردوو بەهۆی ناڕەزایی خاوەنی زەوییە کشتوکاڵییەکان، ڕێکارەکانی ئامادەکردنیان دواکەوتن.

 کارزان عەبدولهادی، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، “ڕێکارە هونەرییەکانی ئامادەکردنی زەوی بەردەوامن و کار لەسەر نزیکەی 25 هەزار پارچە زەوی کراوە و دوای جەژن دەست بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکەین.”

 لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک 200 مەتر زەوی پێدەدرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button