کوردستانگرنگ

600 ملیۆن دینار بۆ هەڵەبجە تەرخان دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی 600 ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێکردنی ماستەر پلانی مۆنۆمێنتی نوێی یادگاری هەڵەبجە.

 بەپێی نووسراوێکی فەرمی لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە 600 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی مۆنۆمێنتی یادگاریی هەڵەبجەی شەهید تەرخان بکرێت.

لە نووسراوەکەدا، کە ژمارە 2069ـی لە سەرە و لە 15ـی  3ـی ساڵی 2024 دەرچووە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەیەکی گرنگی نیشتمانی و بیرهێنانەوەی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە تەرخان دەکرێت.

لە نووسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگیی ئەم پڕۆژەیە بۆ پاراستنی بیرەوەریی مێژوویی و نیشتمانیی هەڵەبجەی شەهید.

پڕۆژەکە لەلایەن دەزگای بەدواداچوونی پڕۆژەکانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە وردی شرۆڤە کراوە و پەسەند کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button