کوردستانگرنگهەواڵ

چەند گەڕەکێکیتری هەولێر پرۆژەی رووناکیان بۆ دابینکرا

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە).

ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆمەڵێک گەڕەکی دیکەی هەولێر سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە). بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی تەنها لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 26 گەڕەک و 346 هەزار هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.

پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تائێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە 35 گەڕەکی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button