کوردستانگرنگهەواڵ

بەرگری شارستانی هۆشداریەک بۆ رۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێک سەرەتا پەیوەندیی بە ژمارە (115) بکە بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداو.

ئەمڕۆ شەممە، 29ـی ئاداری 2025، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی و پشووەکانی ئەم جەژنە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لیوای مافپەروەر ( یادگار انوەر فەرەج ) لە ڕێککەوتی 29 ئادار تاکو  5ـی نیسانی 2025، سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیی بەمەبەستی پاراستنی سەرو مالی هاووڵاتیان و جێبەجێ کردنی پلانی جەژنی رەمەزانی .

پلانی جەژنی ڕەمەزان بەم شێوەیە: 

1. سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواو دا دەبن . 

2. ⁠تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازارەکان . 

3. ⁠بەهەماهەنگی لەگەل دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتووگوزار ناوچە گەشتیاریەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران . 

بەرگری شارستانی داوا لە هانیشتیمانی دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن : 

1. لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێک سەرەتا پەیوەندی بە ژمارە (115) بکە بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداو .

2. ئەگەر بەمەبەستی گەشت و سەیران لەماڵ دەرچویت باشترە هەموو ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنرێتەوە ، چونکە لە ماوەی ڕابردوو زۆرترین حاڵەتی سووتانی ماڵان ڕوویداوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە .

3. ناوچە گەشتیاریەکان بپارێزە وریای پاشماوەی ئاگریی چێشتلێنان بن بەتەواوی بیکوژێنەوە کە کارت پێی نەما .

4. ⁠خەلووزی نێرگەلە هۆکاری سەرەکین بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵان و ناوچە گەشتیاریەکان بۆیە بە ووریایەوە بەکاری بێنە .

5. ⁠بەهۆی کەمی باران بارین لەم ساڵدا وشکی خاک و بوونی پوش و پەلاش فڕێدانی جگەرە مەترسیدارە ، بۆیە کە جگەرەکەت کێشا لە جامی ئۆتۆمبیلەکەت فڕێی مەدە دەرەوە بەتایبەتی لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار.

6. ⁠خاوەن هوتێل و موتێلەکان و شوێنە گەشتیاریەکان دەبێت بەتەواوی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێ بکەن کە پێیان دراوە چونکە پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر دەبێت، بەهۆی هاتنی گەشتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق.

7. ⁠شەقامەکانی دەرەوەی شار قەرەباڵغ دەبن تکایە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل پەیڕەوی ڕێنماییەکانی برایانی پۆلیسی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی خۆت و گشتیی .

8. ⁠لەو ناوچانەی ئاوی لێیە تکایە مەلە مەکەن ژیانی خۆت مەخەرە مەترسیەوە .

9. ⁠دایکان و باوکان تکایە ئەگەر بەمەبەستی گەشت چونە دەرەوە، ئاگاداری منداڵەکانتان بن لەو شوێنانەی ئاوی لێیە ، با ڕووداوە ناخۆشەکانی ساڵانی ڕابردوو دووبارە نەبنەوە .

10. لەهەموو بارودۆخێکدا تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە هێلی گەرمی بەرگری شارستانیی ژمارە ( 115  ) 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button