کوردستانگرنگهەواڵ

“لە مانگی داهاتوو کابینەی نوێ پێک دەهێندرێت”

دوای جەژنی ڕەمەزان هەموو چاوەکان لەسەر ڕاگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن و دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوەدەکەن، دوای جەژن بەخێرایی پێکهێنانی کابینەی نوێ تەواودەبێت.

یەکشەممە، 30ـی ئاداری 2025، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: نزیکبوونەوەی باش لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کراوە، پێشبێنی دەکەین لە مانگی داهاتوودا کابینەی ده‌یه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیندرێت.

هەر ئەمڕۆ، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکەدا کراوە، دوای جەژنی ڕەمەزان پرسی یەکلایکردنەوەی پۆستەکان تەواو دەبێت.

لە 20تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، کاندیدانی دەرچوو سوێندی یاساییان خوارد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button