کوردستانهەواڵ

میدیاکارێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دواییکرد

بەڵێن ساڵح، میدیاکاری دیاری کورد لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان نزیک کاتژمـێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڵێن ساڵح، پێشکێشکار لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لە ویلایەتی ڤێرجینیای وڵاتەکە کۆچی دواییکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی جەڵتەی دڵ بووە. 

بەڵێن ساڵح جیا لەوەی میدیاکارێکی ناسراو بوو، برای بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقە.

بەڵێن ئەحمەد ساڵح، ساڵی 1961 لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە. هەرچەند یەکێکن لە بنەماڵە ناسراوەکانی شاری سلێمانی، بەڵام  خۆی گێڕاویەتییەوە، کە هۆکاری لەدایکبوونی لە هەڵەبجە ئەوە بووە، باوکی لەو سەردەمەدا لە هەڵەبجە فەرمانبەر بووە.

لە ماڵپەڕی “کوردیپێدیا” بەڵێن ساڵح لەبارەی ژیاننامەی خۆیەوە نووسیویەتی: “هەر بەهۆی کارکردنی باوکمەوە پۆلی یەکەمی سەرەتاییم لە شاری شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر تەواو کرد، پۆلی دوو لە هەڵەبجە و دواتر لە خوێندنگەکانی بێکەس و گۆران لە شاری سلێمانی قۆناخی سەرەتاییم تەواو کرد. قۆناخی ئامادەییم لە هەردوو ئامادەیی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی و دواناوەندی رانیە لە شاری رانیە خوێندووه. دوا قۆناخی خوێندنیشم لە بەغدا، لە پەیمانگەی بەڕێوەبردنی رەسافە تەواو کرد”.

بەڵێن ساڵح لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بەکاری رۆژنامەگەری کردووە. لە ساڵی 1996ـەوە چووەتە ئەمریکا و لە مانگی 12ی ساڵی 1999ـەوە بووە بە کارمەندی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا تاوەکو 14ـی ئەم مانگە، کە بە فەرمانێکی سەرۆکی ئەمریکا کارەکانیان راگیرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button