جیهانکوردستانگرنگهەواڵ

پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان هەیە

هەزاران پەنابەری كوردی دانیشتووی بەریتانیا مەترسی دیپۆرتكردنەوەیان هەیە، ئەوەش دوای بڕیارێكی حكومەتی ئەو وڵاتە بە پێداچوونەوە بە ڕاستی و دروستی كەیسی پەنابەران دێت.
دۆسیەی نزیكەی 42 هەزار پەنابەر كە زۆرینەیان كوردن و مافی مانەوەیان لە بەریتانیا هەیە، سەرلەنوێ سەیر دەكرێتەوە و لە ئەگەری ئەوەی دەربكەوێت فێڵیان لە حكومەتی بەریتانیا كردووە، سەرجەمیان دیپۆرت دەكرێنەوە.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی ‘ریفیوجی ئۆفیس’، حكومەتی بەریتانیا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو پەنابەرانە دەكات كە لەكاتی ڕادەستكردنی دۆسیەكانیان، بەفێڵ خۆیان بە هاووڵاتیی وڵاتی دیكەی جگە لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان، ناساندووە و ئەگەر دەركەوێت چیرۆكی ڕاستەقینەی خۆیان بە حكومەت نەوتووە، ئەوا بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان دەدرێت.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت كە چەند دۆسیەیەك لە دادگای بەریتانیا هەبووە، گوایە خوێندەوارییان نییە و لەبەر هەژاری نەیانتوانیوە بخوێنن، كەچی تێبینی كراوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە زمانێكی پاراو و ئاستی زانستیی بەرز، بابەت بڵاودەكەنەوە. هاوكات لەڕێگەی فرۆكەخانەكانی بەریتانیاوە ڕاستەوخۆ گەشتیان كردووە بۆ وڵاتی خۆیان، پێچەوانەی ئەو وڵاتەی لەكاتی چاوپێكەوتنی وەرگرتنی مافی مانەوە تۆماریان كردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button