
ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار بەردەوامە و بڕیارە بەزووترین کات و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا لیستەکە ئامادە بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
بەغدا مانگانە داوای تەرازووی پێداچوونەوە “میزان موراجەعە” و داهاتی ناوخۆ دەکات لە هەرێمی کوردستان دەکات، هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی لیستەکە بنێرێت تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 07-04-2025 تەرازووی پێداچوونەوە تەواو بوو و تەنیا ئەوە ماوە کە بینێرن بۆ بەغدا. هەروەها ئەم ئێوارەیە کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکكارەکان دەستیپێکردووە، پێش ئەوەی لیستەکە بنێرن بۆ بەغدا دەبێ داهاتەکە ڕەوانە بکرێت.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی لیستی مووچە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بە چەند ڕۆژێکی کەم لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت و ئەمجارە خێراتریش دەبێ، چونکە شەش هەزار کەس کار لەسەر سیستمی پەیرۆڵ دەکات.