کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتی کورد هەرگیز لە ڕۆڵی پیاو کەمتر نەبووە

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی، یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان، لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و تێیدا سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد.

پوختەیەک لە گوتەکانی مەسعود بارزانی:

  • ڕۆڵی ئافرەتی کورد، قەد لە ڕۆڵی پیاو کەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێک جار زیاتریش نەبووبێت.
  • ئافرەتی کورد، دایک بوو، مامۆستا بوو، جووتیار بوو.
  • لە شەڕی داعشیش، کچەکانمان هێندە ئازابوون، جێگەی شانازی بوون بۆ ئێمە.
  • زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان لە زانکۆ، لە پەیمانگە و لە زۆر بواری تر و لە زۆر شوێنی تریشدا، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.
  • پێویستە لە هەموو بوارەکان، ئافرەتی کورد ڕۆڵی خۆی ببینێت.
    پێتان دەڵێم، بە تواناکانتان داهاتوو بنیاد بنێن، ئێمەش پشتیوانتانین.
  • بۆ یەكەمجار لە عێراق، كە ئافرەتێك لەسێدارە درا، ئەویش كچێكی كورد بوو كە بوو بە سیمبۆلی تێكۆشان و بەرخودان و خۆنەچەماندن، ئەویش لەیلا قاسم بوو.
  • بەڕاستی هەر ئەو پێشمەرگە قارەمانانەش پەروەردەی دەستی ئەو شێرەژنانە بوون.
  • ئێستاش ئەركێكی زۆر گەورە و زۆر پیرۆز لەسەر شانی ئێوەیە، پەروەردەكردنی ئەم نەوە نوێیە.
  • بەداخەوە ناحەزانی گەلی كوردستان زۆر هەوڵیان دا كە گەنجەكانمان بەلاڕێدا ببەن. ئینسان ئەگەر وەلای بۆ گەل و نیشتمانی نەبوو، بەهای نامێنێ، سەرگەردان دەبێ. ئەو شەڕەی كە لەو ڕێیەوە لەگەڵ ئێمەیان كرد، بە لای منەوە زۆر زۆر خەتەرتر و گەورەتر بوو لە شەڕی تانك و فڕۆكە و تەنانەت كیمیایی و ئەنفال.
  • كاتێك گەنجێك پەروەردە كرا و گەورە بوو، هیچ وەلای بۆ خاكی خۆی نەبوو، بۆ كوێ دەڕوا؟ مرۆڤ ئەگەر خاكی نەبوو، سەرگەردانە، بێقیمەتە، كەس قەدریشی نازانێت.
  • خاك ئەگەر میللەتی لەسەر نەبێت، هیچ مانایەكی نامێنێت، لەبەر ئەوە مرۆڤ و خاك پێكەوە بەستراون.
  • خۆشحاڵین كە بینیمان لەم ماوەیەی دواییدا هۆشیارییەكی نەتەوەیی لەسەر ڕێگەیەكی راست دەبیندرێ، لە ئەوروپا، لەناو كوردستان.
  • پێش 120 ساڵ شێخی شەهید، شێخی گەورە، شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و لە دوای ئەویش جەنابی شێخ ئەحمەد، بەردەوام بوون لەوەی كە مافی ئافرەت دەبێ پارێزراو بێت، ئیحترامی ئافرەت دەبێ پارێزراو بێت. ئەمە یەكێك بوو لەو هۆكارانەی كە بارزان و تەریقەی بارزان زۆر بەرەوپێش ڕۆیشت.
  • سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی هەموو ئەو شەهیدانە و بە تایبەتی ئەو دایكانەی بە منداڵەوە زیندەبەچاڵ كران و ئەو چەند گۆڕەبەكۆمەڵەی كە دۆزرانەوە، چەندین جار بینیمان كە دایك لەگەڵ منداڵەكەی پێكەوە شەهید كراون.
  • دەبێت خەبات بەردەوام بێت، نابێت خۆمان بچەمێنین، دەبێ هەموو دەرگایەك و هەموو مەجالێك بۆ ئافرەت بكرێتەوە بۆ ئەوەی بە باشی ڕۆڵی خۆی ببینێت.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button