
پۆلیسی هەولێر پێنج تۆمەتباری لە هەولێر و دەورووبەری بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، پێنج تۆمەتباریان لە هەولێر و دەورووبەری بە تاوانی هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان دەستگیر کردووە، ئەو تۆمەتبارانە چەکی بێ مۆڵەتییان پێبووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی قەدەغەکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، جگەلە چەکی جۆراوجۆر، تۆمەتبارەکان چەکی جۆری تاپڕیشیان پێبووە، تۆمەتبارەکان جگەلەوەی هەڕەشەیان لە خەڵکی دیکە کردووە، توندوتیژی خێزانیشیان کردووە، بۆیە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر دەکرێن.
نەقیب کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، تۆمەتباری سەرەکی چەکی جۆری دەمانچەی لابووە، لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی چووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی سووری، ژنی ماڵەکە کە خاوەندی دوو منداڵە، لەگەڵ منداڵەکانی بریندار کردووە و گولـلەی لە پێیان داوە، دەڵێت:تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و بەتاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزای یاسایی دراوە، چوار تۆمەتبارەکەی دیکەش هاوکارییان کردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: تۆمەتباری چوارەمیش بە چەک تەقەی لەماڵی هاووڵاتییەک کردووە، تۆمەتباری پێنجەمیش بە چەکی جۆری تاپڕ هەڕەشەی لە خێزانەکەی خۆی کردووە.