کوردستانگرنگ

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەیانی زوو سەرۆک بارزانی پەیوەندی پێوەکردین

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات تایبەت بە پرسی  بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرۆك بارزانی پەیوەندیی پێوە كردووە.

دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:

٠ سەرۆک بارزانی هەر لەسەرەتاوە لەسەر هێڵ بووە و ڕژد بووە لەسەر ئەوەی عێراق بە فەرمی وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بکات، هەمیشە هەڵەبجەی لەیاد بووە لە زۆر بۆنەدا وەبیری هێناوەتەوە ئەوەی باشە بۆ هەڵەبجە بکرێت.

٠ هەر بەیانی زوو سەرۆک بارزانی تەلەفۆنی بۆ کردین و پێی گوتین دەبێت ئەم پڕۆژەیە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت و گوتی ئەمە بچووکترین مافە بۆ هەڵەبجەییەکان.

باكگراوند: لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام تا ئەمڕۆ، حکومەتی فیدراڵ وەک 19ـهەمین پارێزگای وڵاتەکەی مامەڵەی لەگەڵدا نەدەکرد، ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button