کوردستانگرنگهەواڵ

رۆلی کابینەی نۆییەم لە پارستنی ژینگە و پاک ڕاگرتنی

سەرۆکی پێشووی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆرباش لە بواری ژینگە نراون، ئەنجامەکانیشی زۆر باش بووە، بەجۆرێک گۆڕانکاری زۆر باشی لێکەوتووەتەوە کە چەندین فەرمانگەی ژینگە لە شارەکان کراونەتەوە و زیاتر لە ١٥ھەزار پڕۆژە بە مەرجە ژینگەیەکان ئەنجام دراون.” 

ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی پێشووی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، “بەپێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، ڕۆژی (١٦)ی نیسانی ھەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ڕۆژی ژینگە و ئامانجەکانی دیارکردنی ڕۆژی ژینگە لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەم بۆنەیەش ببێتە دەروازەی بیرخستنەوە بۆ ھۆشیاریی زیاتر لە بواری ژینگەپارێزیی و بۆ برەودان بە ڕۆڵی کۆمەڵگەی کوردستانیی لە گۆڕینی ھەڵوێستەکانیان بە ئاراستەی پاراستن‌ و چاککردنی ژینگە ‌و بۆ پابەندکردنی ھاووڵاتییان بە یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان و بۆ سەرنجڕاکێشانی سیاسەتمەداران و دروستکارانی بڕیار بەلای پرسەکانی ژینگەدا و بۆ زانینی ئەو ڕاستییەی ژیان لە ژینگەیەکی سەلامەتدا مافێکی دەستووریی تاکە.” 

گوتیشی، “بەشێک لەو کارانەی لە ماوەی کابینەی نۆیەم ئەنجام دراون لە بواری ڕێنمایی، دەرچواندنی (١٥) ڕێنمایی نوێن بۆ چاککردنی ھەوا، چینی ئۆزۆن، ماددە تیشکاوەرەکان، چاودێری ژینگەیی، ڕێکخستنی ڕاوکردن، بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان، پشکنینی تاقیگەیی، پۆلێنی پڕۆژەکان و ڕەزامەندیی ژینگەیی، چارەسەرکردنی ئاوی ئاوەڕۆکان، تیشکی ئێکس و پزیشکیی ئەتۆمی، لە بواری ئەنجوومەن و لیژنەی نوێیش کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەسەر ئاستی وەزارەت و دەستەکان، پێکھێنانی ئەنجوومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان و  کاراکردنی لیژنەی باڵای پاراستنی سروشتییەکان کە لە ٢٠١١ەوە کاری پێ نەکرابوو، پێکھێنانی لیژنەی پارێزراوە سروشتییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و داھێنانی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن لەسەر ئەرکی ئەو پڕۆژانەی پێشتر نەیانکردووە.” 

ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق گوتیشی، “لەبواری کردنەوەی فەرمانگەی نوێ فەرمانگەی گۆڕانی کەش و ھەوا، فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای ھەڵەبجە، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی زاخۆ، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، (بنكەی ژینگەی بازیان) سەر بە فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و داتا و ئامارەکان (١٠/٧/٢٠١٩ ھەتا ١/٤/٢٠٢٥)، پابەندکردنی ١٥،٣٤٩ پڕۆژە ‌بە مەرجە ژینگەییەکان و درانە دادگا و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر (٦٥،٦٣٨) پڕۆژە و  ئاگادارکردنەوە و وەرگرتنی بەڵێننامە و سزای پێژاردن لەسەر ٩١٨٨ پڕۆژە، بەدواداچوون و پشکنین بۆ ٢٧،٢٣٨ پڕۆژە و  دامەزراندنی (٤٤٠) دەرچووی زانستەکانی ژینگە، وەک چاودێر لەسەر پڕۆژەی کەرتی تایبەت و وەرگرتنی ١٨،٣٩١ سامپڵ و نموونەی ئاو و خاک بۆ پشکنینی تاقیگەیی، ئەنجامدانی ٢٠٩،٧٦٥ پشکنینی تاقیگەیی بە ھەموو جۆرەکانییەوە، ئەنجامدانی ١٠٦١٩ ھەڵمەتی ھۆشیاری و ڕاگەیاندن، ڕووبەری لەبری سەوزکردن = (٢،٠٢٤،٣٢٣)م٢ کە دەکاتە (٨١٠) دۆنم.” 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button