
بەرپرسی میحوەری گوێر و مخمور رایگەیاند، یەكخستنەوەی هێزەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و مانگی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ، یەكەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە بەتەواوی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێرو مەخموری هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهاوكاریی هاوپەیمانان و دووپاتكردنەوەی وڵاتان، وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی یەكخستنەوەی هێزەكانیەتی، لە پێكهێنانی فیرقەكانی بەردەوامە و چاوەڕێ دەكرێت پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ش پێش كۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بێت.
هاوکات بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە، تا ئێستا چوار فیرقە دروستكراون و هەموو پێداویستییەكانیان تەواو كراوە و وەزارەتەكە سەرقاڵی پێكهێنانی دوو فیرقەی دیکەیە كە بڕیارە بەمزووانە ئەوانیش كارەكانیان كۆتایی پێ بێت.
Facebook Comments Box