جیهانکوردستانگرنگ

کونسوڵخانەیەکی نوێ لە هەولێر دەکرێتەوە

ئۆكراینا كار بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی بەرهەمەكانی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئاییندەیەكی نزیكدا كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دەكاتەوە.

هەشت ساڵ لەمەوبەر، ئۆكراینا هەوڵە دپلۆماسییەكانی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، بەڵام بەهۆی دۆخی ناسەقامگیریی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەلایەك و دواتریش هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا، ئەو دۆسیەیە بەشێوەیەكی كاتی داخرا.
شاندێكی پەرلەمانی ئۆكراینا، بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە پەرلەمان سەردانی هەولێریان كردووە و كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەنجامدا.

شاندەكەی پەرلەمانی ئۆكراینا بۆ مەبەستی زیندووكردنەوەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دووبارە هەناردەكردنەوەی بەرهەمەكانی ئۆكراینا، هاتبوون.

 بەپێی ڕاگەیێنراوی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، كامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، لەمیانی پێشوازیكردنی لە بۆهدانێتس ئەندری ڤۆڵۆدیمیرۆڤیج، سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی لە پەرلەمانی ئۆکرانیا و شاندی یاوەری، باس لە دروستكردنی پلاتفۆرمی بازرگانیی لەنێوان ئۆكراینا و هەرێمی كوردستان كرا لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان و هەناردەكردنی كاڵاكان بەشێوەی ڕاستەوخۆ، هاوكات هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بكرێت بۆ ئەوەی هەولێر و كیێڤ ببنە دەستەخوشك.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button