
لە بازگەکانی سوپای عێراق ڕێگە نادرێت کاسبکارانی کوردی دانیشتووی شاری مەخموور کەلووپەل لە هەولێرەوە بگوازنەوە بۆ شارەکەیان، دەبێت بە پێدانی ڕەشوە و بەرتیل کەلووپەلەکانیان داخڵ بکەن.
قەزای مەخموور لە خۆرئاوای پارێزگای هەولێر، یەکێکە لەوناوچە کێشەلەسەرانەی کە لە چوارچێوەی ماددەی 140دایە و هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە، بەڵام کێشە سیاسییەکان و هەوڵی بە عرەبکردنی ناوچەکە ڕێگربووە لەوەی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی بە تەواوی بگەرێنە زێدی خۆیان، زۆرجاریش لە ڕێگەی دروستکردنی زەحمەت و ناخۆشییەوە کوردانی ئەو ناوچەیە بێزار کراون.
عەبدورەحمان جەبار، کەسبکارێکی عەتر فرۆشە ڕیاگەیاندووە، سەربازانی سوپای عێراق لە بازگەکان بەپێی قەبارەی بارەکان پارە لە کاسبکاران وەردەگرن، بەشێوەیەک لە 100 دۆلارەوە تاوەکو 2000 دۆلار وەردەگرن و هەموو بۆ گیرفانی خۆیانە.
ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە ڕایگەیاند، لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و تا ڕادەیەک چارەسەربووە، هەر کەسێکی تر کێشەی بۆ دروستبووە با بێتە لای ئێمە شکات بکات و بەدواداچوون دەکەین.